هەردوو بابەتەکە زۆر گرنگن. هەندێکیان تەنها گرنگی بە بڕی و کوالێتی ئەو وایەرە دەدەن کە لە وایەر یان کێبڵەکەدا بەکاردێت، هاوکات عەزلی و ڕوپۆشەکەش گرنگییەکی زۆری هەیە، بەو پێیەی زۆربەی تاقیکردنەوەکانی تاقیگەی وایەر و کێبڵ پەیوەندییان بە کوالیتی و بڕی عەزلی و ڕوپۆشەکەیانەوە هەیە. بۆیە لە ئامادەکردنی وایەر و کێبڵدا پێویستە گرنگییەکی تایبەت بە کوالیتی و بڕی عەزلی و ڕوپۆشەکەیان بدرێت.