ناساندن

نورا الکتریک نورا الکتریک نورا الکتریک نورا الکتریک نورا الکتریک نورا الکتریک

ناساندن

کۆمپانیای نورا کابل پارس، لە ساڵی 2014 بە ئامانجی بەرهەمهێنانی وایەر و کێبڵی کارەبا و گەیاندن، چالاکییەکانی خۆی دەستپێکردووە. نورا کابل پارس بە پشتبەستن بە زانیاری و تەکنەلۆجیای نوێ، لەگەڵ تیمێکی پێکهاتوو لە شارەزایانی دیار و بە ئەزموون، لەگەڵ خاوەندارێتی دانپێدانانی ستانداردە ناوخۆیی و جیهانییەکاندا، بە ئامانجی بەدەستهێنانی ئامانجە باڵاکانی خۆی، کۆمەڵێک هەنگاوی کاریگەری ناوە، هاوکات لەگەڵ چالاکیی ناوخۆیی خۆیدا لە زەمینەی هەناردەکردنیشدا هێزی پەیداکردووە.
نورا کابل پارس هەوڵ دەدات ڕەزامەندی کڕیاریانی خۆی لە بڵندترین ئاستی خۆیدا ڕابگرێت.

 


مێژوو و چالاکییەکان

نورا الکتریک

ئەم کۆمپانیایە چالاکییەکانی خۆی لە ساڵی 2014 بە بەکارهێنانی ئامێرگەلی مۆدێرن، هەروەها سودوەرگرتن لە ئامێرە تاقیگەییەکان کە توانای پشکنینی 600 تۆنی هەیە، دەستپێکردووە. توانای بەرهەمهێنانی ئەم کارگەیە لەگەڵ تەواوبوونی هێڵەکانی بەرهەمهێنانیدا لە ساڵی 2017 دا بەرز بووەتەوە بۆ 1250 تۆن.
ئەم کارگەیە سەرەڕای کارکردن لەگەڵ کەسانی پسپۆڕ و بەئەزمون لە بەرهەمهێنانی وایەر و کێبڵ و بەکارهێنانی ئامێری مۆدێرن و هەروەها کۆمەڵێک تاقیگەی خاوەن ئامێری زۆر ورد (دقیق)، بەبەکارهێنانی مادەی سەرەتایی و کواڵیتی بەرز و بێخەوشی کۆمپانیا دانپێدانراوە ناوخۆیی و دەرەکییەکان، بەرهەمی کواڵیتی بەرز بەرهەمدێنێت و پێشکەشی بازاڕی دەکات. یەکێک لە گرنگترین ئامانجەکانی بەڕێوەبەرانی ئەم کۆمپانیایە، پاراستن و بەرزکردنەوەی کواڵیتی بەرهەمەکانییەتی و لەم پێناوەدا و هاوکات بە سودوەرگرتن لە ڕەخنە و پێشنیارەکانی کڕیارە خۆشەویستەکان، بەشی کۆنترۆڵی جۆریی کۆمپانیاکە لە ڕێگەی نوێکردنەوەی ئامێرەکانی تاقیگە و کارگە لە خولەکانی فێرکاریدا بەرزدەکاتەوە.
ئەم کارگەیە بۆ هەموو بەرهەمەکانی خاوەنی ستانداردی (سازمانی میللی ستاندارد)ی ئێرانە و تاوەکو ئێستا سەرکەوتوو بووە لە وەرگرتنی ستانداردەکانی 3-607، 4-607، 5-607، 6-607 ، 1-3569 دا، هەروەها ئەم کۆمپانیایە لە ساڵی 2018 دا دانپێدانانی توانیر و هەروەها بەڵێننامەی ستانداردی CE  بۆ هەموو بەرهەمەکانی خۆی وەرگرتووە.
بە ڕەچاوکردنی ئەوەی کە، فراوانبوونی بەردەوامی چالاکییەکانی کۆمپانیا یەکێکە لە گرنگترین ئامانجەکانی بەڕێوەبەرانی ئەم کۆمپانیایە، ئەوا جێبەجێکردنی پێویستییەکانی سیستمی بەڕێوەبردنی کواڵیتی بەرمەبنای ستانداردی 2015:ISO9001  لە ساڵی 2018 لە دەستوری کاری بەڕێوەبەرانی ئەم کۆمپانیایەدا جێگیر کراوە و لەگەڵ جێبەجێکردنی ئەم پیویستییانەدا ، سەرکەوتووبووە لە وەرگرتنی بەڵێننامەی سەرەوە.
بەڕێوەبەرانی ئەم کۆمپانیایە بە ئومێدەوە لەگەڵ فراوانبوونی بەرهەمهێنان و زیادبوونی جۆراوجۆرێتی بەرهەمەکانیدا، هەنگاوێکی کاریگەری بە ئاراستەی بەردەستخستنی هەلی کار و بەرزکردنەوەی داهاتی وڵاتدا ناوە لە ڕێگەی هەناردەکردنەوە.


ڕوانگە

بوونی جیاواز لە بازاڕەکانی ئاسیا و ئەوروپا تا 1 ساڵ 2025

ئەرک

هەوڵدەدەین هەڵبژاردەی یەکەم بین بۆ کڕیارەکانمان. لەم ڕووەوە بەدوای هاوکارانی لێهاتوو و داهێنەر و داهێنەردا دەگەڕێین. دڵنیابوون لە کوالیتی و سەلامەتی کە لە ئەنجامی بەکارهێنانی بەرهەمەکانمانەوە دێتە ئاراوە، یەکێکە لە باشترین و گرنگترین ئامانجەکانمان.


بەڕێوەبەرانی کۆمپانیا

عکس پرسنلی نورا الکتریک

عکس پرسنلی نورا الکتریک
داریوش مشمولی

ڕاوێژکاری بەڕێوەبردنی کۆکردنەوە


مشتەرییە هەڵبژێردراوەکان

نورا الکتریک
نورا الکتریک
نورا الکتریک
نورا الکتریک
نورا الکتریک
نورا الکتریک